سایتی
ناوه‌ندیی ڕێکخراوی شه‌پۆلی دێمۆکراسی
ڕاگه‌یندراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ڕێکخراوی شه‌پۆلی
دێمۆکراسی له پێوه‌ندی به ڕاپه‌ڕینه‌کانی برا ئازه‌ریه‌کان
له شاره‌کانی ئێران و کوردستان...
بیخوێنه‌وه
خۆپێشاندانی
ئازه‌ریه‌کان له شاری نه‌غه‌ده
...
بیخوێنه‌وه
ڕاگه‌یه‌ندراوی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی شه‌پۆلی دێمۆکراسی
ڕه‌شه‌کوژی
له‌ژێر هه‌ر ناوونیشانێکدا بێت مه‌حکومی ده‌که‌ین
...
بیخوێنه‌وه
ئاگاداری‌یه‌ک له سایتی www.ydki.info
وه!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوێنه‌رانی به‌ڕیزی سایته‌که‌مان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که
له ماوه‌یه‌کی نزیکدا سایتیwww.shepol.com
زمانحاڵی ڕێکخراوی شه‌پۆلی دێمۆکراسی هاوکات له‌گه‌ڵ سایتی
www.ydki.info ده‌ستده‌کات به
کاری ئاسایی خۆی.
په‌یامی پیرۆزبایی
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی شه‌پۆلی دێمۆکراسی
به بۆنه‌ی پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی
یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان...
بیخوێنه‌وه
په‌یامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
ڕێکخراوی شه‌پۆلی دێمۆکراسی به بۆنه‌ی 10ی
خاکه‌لێوه ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان...
بیخوێنه‌وه
نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاوه‌ڵا!
له كاتێكدا كه 1200 په‌نابه‌ری كوردی ئێرانی له توركیه
چاوه‌ڕوان بوون و چاوه‌ڕوانن كه له لایه‌ن ئێمه و ئێوه‌وه...
بیخوێنه‌وه
بۆ
ئاگادریی هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستان!
بۆ
ڕای گشتیی کوردستان و جیهان!
دروست
له
ڕۆژی
نه‌ورۆزی ساڵی 1370ی هه‌تاوی دا بوو که یه‌کـێتی
دێمۆکراته‌کانی
کوردستانی
ئێران(یدکا)
یه‌که‌مین
به‌یاننامه‌ی
دامه‌زراندنی
خۆی
له کوردستانی
ئازاد دا بڵاوکـرده‌وه.
چالاکییه‌کانی
یه‌کێتیمان
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی
ئه‌ملاو ئه‌ولا له کاروباری نێـوخۆییمانه‌وه
تووشی
سستی؛
و
ڕیزه‌کانی
ڕێکخستنمان
ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ناکۆکی
و لێک‌دابڕان
و په‌رته‌وازه‌یی بــوو.
سه‌ره‌نجام دوای چه‌ند سـاڵ،
به هه‌وڵ
و کۆششی
چه‌ند هـاوڕێی
دڵـسۆز
و به ئه‌مه‌گی یه‌کێتیمان،
له ئاواره‌یی و دووره وڵاتیدا،
بۆ جارێکی
دیکه
و دوای دابڕانێکی چه‌ند ساڵه کۆمه‌ڵێک
له هه‌ڤاڵان په‌یوندییان
پێوه‌کرا
و سه‌رله‌نوێ بناغه‌کانی
ڕێکخستنیان
دامه‌زرانده‌وه.
ساڵی 1381ی هه‌تاوی بوو که ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی
یدکا(
www.ydki.org
) وه‌ک زمانحاڵی یه‌کێتیمان ده‌ستی به کار کرد. له‌م
ماوه‌یه‌دا هه‌رچه‌ند بـێ
گیروگرفت نه‌بووین و که‌ندو کۆسپی زۆرمان له‌سه‌ر
ڕێگا
بووه؛ به‌ڵام به هه‌وڵ و ماندووبوونی بێوچانـی
هه‌موو لایه‌کمان توانیومانه تا
ڕادده‌یه‌کـی
باش په‌یوه‌ندییه‌کانی
ڕێکخستن
و
ڕاگه‌یاندنمان
به‌هێز بکه‌ین؛ و جێی خۆمان له‌نێو کۆنتێکستی سیاسیی کوردستانـدا
بکه‌ینه‌وه؛ و وه‌ک ئایکۆنێکی
سیاسی
له کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵاتدا
خۆ
ده‌رخه‌ین.
له‌که‌س
شاراوه نییه
که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی
ڕابردوودا
چه‌ند له‌تبوونێک له
ڕێکخراوی
پ ک ک دا
ڕوویاندا
که یه‌کێکیان
جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه
گه‌نجێک بـوو
له
ڕیزه‌کانی
پژاک. دوای ماوه‌یه‌ک په‌رته‌وازه‌یی
و ئه‌م ده‌رک و ئه‌و ده‌رک کردن، ژماره‌یه‌ک له‌م گه‌نجانه
هاتنه
سه‌ر ئه‌و بڕوایه که
له
ڕێکخستنێکی
تازه‌دا کار بکه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
ڕێکخراوێکیان
پێکهینا
بــه
ناوی
(یه‌کێتی
دێمۆکراتی
کوردستان). وه‌ک ئه‌وه‌ی که قه‌یرانی
ناو هه‌بێت و هیچ ناوی
دیکه‌یان ده‌سنه‌که‌وتبێت بۆ حیزبه‌که‌یان. دیاره له
ڕووی
ئامانج و پره‌نسیپی
ڕێکخستنه‌وه
جیاوازیی
زۆر
له نێوان ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه و
ڕه‌نگه
له زۆر بووچوونماندا
به ته‌واوی دژیـش
بـین.
بـه‌ڵام
وه‌ک له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رنجمان داوه زۆر که‌س و لایه‌ن
به هه‌ڵه
چالاکیه کانی
ئێمه به هـی
ئه‌و دۆسته به‌ڕێزانه
ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و هه‌ندێک جاریـش
به پێچه‌وانه‌وه. به هه‌رحاڵ.. وا دیاره‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا
تێرمی
دێمۆکراتی
و چه‌مکی
کوردستانی
بوون کڕیاریان زۆره؛ بۆیه ده‌بێته هۆکاری
نانه‌وه‌ی قه‌یرانی
ناو بۆ حیزبه‌کان!
ئێمه
وه‌ک یه‌کێتی دێمۆکراته‌کانی
کوردستانی
ئێران، که ماوه‌ی پازده ساڵ به سه‌ر دامه‌زراندنی
ڕێکخراوه‌که‌مان
دا تێده‌په‌ڕێت،
له
ڕابردوودا
تووشی زۆر ئاسته‌نگ
و گێره‌و
کێشه هاتووین
و ئه‌زموونێکی
زۆرمان له سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که کردووه؛
هه‌ر له‌سه‌ر
بنه‌مای
ئه‌و ئه‌زموونانه‌یه
که هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندیـیه‌کانمان
له‌گه‌ڵ هه‌موو
لایه‌نه سیاسـیه‌کانی
کوردستان له
ڕاسته‌هێڵی
برایه‌تی و هاوخه‌باتی لانه‌دات؛ و کار بکه‌ین بۆ وه‌شاندنی
تۆوی ته‌بایی؛
و نه‌هێشتنی
ئاسه‌واری دڕدۆنگی
و دووبه‌ره‌کایه‌تی
له نێو
ڕیزه‌کانی
خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌ییماندا. هه‌موو
توانای خۆمان ده‌خه‌ینه‌کار بۆ نه‌هێشتنی
هۆکاره‌کانی
کێشه و ناکۆکیـی
نێـوخۆیی.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه
له زۆر
ڕێگاوه
هه‌وڵماندا په‌یوه‌ندی به
ڕێکخراوی
یه‌کێتیی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه بکه‌ین و مه‌سه‌له‌که‌یان
له‌گه‌ڵدا بێنینه به‌ر باس؛ به‌ڵام به داخه‌وه له
هه‌وڵه‌که‌ماندا
سه‌رنه‌که‌وتیـن.
سه‌ره‌نجام، بۆ نیشاندانی
نییه‌تپاکی و هه‌ستی
به‌رپرسانه‌ی
ڕێکخراوه‌که‌مان
له هه‌مبه‌ر
ڕه‌وشی
هه‌ستیاری دۆزی گه‌له‌که‌مان؛ ڕێبه‌رایه‌تیی یه‌کێتیمان
هه‌نگاوێکی بوێرانه‌ی هه‌ڵێنایه‌وه و بڕیارێکی تازه‌ی
وه‌رگرت. کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
یدکا له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی
خۆیدا که رۆژی2ی
خاکه‌لێـوه‌ی 1385ی هه‌تاوی
گرێیدا
ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی په‌سه‌ند
کرد:
بۆ
ئه‌وه‌ی به هۆی نزیکیی
ناوی
ڕێکخراوه‌که‌مان
له‌و
ڕێکخراوه‌ی
که‌وا ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه به ناوی (یه‌کێتی دێمۆکراتی
کوردستان) دامه‌زراوه، خه‌ڵکی
تووشی
به‌دحاڵیبوون و سه‌رلێشێوان
نه‌بن و ئێمه‌ش
دوچاری ناکۆکیی
ڕێکخراوه‌یـی
له‌گه‌ڵ
ئه‌م و ئه‌و نه‌یه‌ین،
ڕێکخراوی
ئێمه له‌مه‌وبه‌دوا خه‌باتی خۆی له‌ژێر ناوی
ڕێکخراوی"
شه‌پۆلی دێمۆکراسی" دا درێژه پێده‌دات. پێویسته وه‌بیر
هه‌موو لایه‌کی بێنینه‌وه که ئێمه به ویستی خۆمان و بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ناوی
ڕێکخراوه‌که‌مان
ده‌گۆڕین. بــه‌ڵام
سه‌نگه‌رمان هه‌ر هـه‌مان
سه‌نگه‌ره و ئامانجه‌کانمان هه‌ر هه‌مان
ئامانج.
به وته‌یه‌کی تر، له‌مه‌وبه‌دوا
ڕێکخراوێـک
به‌ناوی
(یه‌کێتی
دێمۆکراته‌کانی
کوردستانی ئێران-
یدکا
Democratic Union
of Iranian Kurdistan)
له
گۆڕه‌پانی
سیاسیی کوردستانی ئێران‌دا نابێت؛ به‌ڵکوو
له شوێنی
ئه‌ودا
ڕێکخراوی
(شه‌پۆلی
دێمۆکراسی
Democracy Waves)
قۆڵی خه‌بات و تێکۆشـان
هه‌ڵده‌ماڵێت و ئاڵای دێمۆکراسی
و سه‌ربه‌خۆیی
بۆ کوردستانی
ئێران به‌رز ڕاده‌گرێت. شایانی
باسه که له داهاتوویه‌کی
نزیکدا ماڵپه‌ڕی
ڕێکخراوه‌که‌شمان
ده‌گۆڕێت و به‌ناوی
ڕێکخراوی
شه‌پۆلی دێمۆکراسییه‌وه بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی
بڵاو ده‌کاته‌وه.
هه‌ر
به‌رز بێت ئاڵای ڕێکخراوی شه‌پۆلی دێمۆکراسی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
شه‌پۆلی دێمۆکراسی
2ی
خاکه‌لێوه‌ی 1385
democracywaves@yahoo.com
بۆ ڕای
گشتیی کوردستان و جیهان!
دروست
له
ڕۆژی
نه‌ورۆزی ساڵی 1370ی هه‌تاوی دا بوو
که یه‌کێتی
دێمۆکراته‌کانی
کوردستانی
ئێران(یدکا)
یه‌که‌مین...
بیخوێنه‌وه
په‌یامی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی یه‌کێتی دێمۆکراته‌کانی کوردستانی ئێران به بۆنه‌ی
نه‌ورۆزو ساڵی تازه‌و ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی...
بیخوێنه‌وه
پیرۆز
بێت جێژنی نه‌ورۆز له خه‌ڵکی کوردستان
هه‌مو
ڕؤژێکتان جێژن و هه‌موو جێژنێکتان هه‌ر پیرۆز بێت
بۆ
پێشه‌وه به‌ره‌و نه‌ورۆزو ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی
دێمۆکراته‌کانی کوردستانی ئێران
پیرۆز
بێت داگیرساندنی 15 هه‌مین مۆمی ته‌مه‌نی پڕ له سه‌روه‌ری
یه‌کێتیمان
پلیس
ترکیه به پناهندگان معترض حمله و‌ر شد
... .بیخوێنه‌وه
دوایین هه‌واڵ له شاری قاره‌مان په‌روه‌ری پیرانشاره‌وه ...
بیخوێنه‌وه
خۆپێشاندانی خه‌ڵکی شاری پیرانشار له دژی کۆنه‌په‌رستانی
کۆماری ئیسلامی ...
بیخوێنه‌وه
په‌یامی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی یه‌کێتیمان به بۆنه‌ی هه‌شتی مارس ...
بیخوێنه‌وه
پیرۆز بێت 8 ی ماس
په‌یامی
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیمان بۆ ڕێبه‌رایه‌تی پارتی
سه‌ربه‌ستی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی
...
بیخوێنه‌وه
چشم انداز ایران و ویژنامه کردستان
چه هدفی را دنبال می کند؟
...
بیخوێنه‌وه
ڕاگه‌یه‌ندراوی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتیمان به بۆنه‌ی هێرشی هێزه‌کانی
کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێدیفاعی شاری ماکۆ...
بیخوێنه‌وه
|