مه‌ته‌ڵی
به‌خته‌وه‌ری
هه‌بوو نه‌بوو،
دایكێ هه‌بوو
كه تاقه
كوڕێكی هه‌بوو.
كوڕه‌كه
زیاتر پێی
خۆش بوو بچێ
بۆ
قوتابخانه
له باتیی
ئیشكردن له كێڵگه‌دا.
دایكی كوڕه‌كه
سه‌رهه‌ڵداوی
بنه‌ماڵه‌یه‌كی
لادێیی بوو و
كوڕه‌كه‌ی
خۆش نه‌ده‌ویست.
به‌ڵێ، ته‌نانه‌ت
هێنده ڕقی لێ
بوو كه
بڕیاری دا له‌نێوی
به‌رێ.
كولێره‌یه‌كی
له كوانووه‌كه‌دا
برژاند و
ژاری نایه
توێی كولێره‌كه.
ڕۆژێ كاتێ
كوڕه‌كه
چووه ده‌رێ
بۆ ئیشكردن
كولێره‌كه‌ی
پێ دا بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و ده‌شته
له كێڵگه‌كه‌دا
بیخوا.
كوڕه‌كه سه‌گێكی
هه‌بوو كه
دایكه‌كه هه‌موو
كاتێ چخه‌ی
لێ ده‌كرد و
به‌ردی لێ ده‌وه‌شاند.
ئه‌م سه‌گه
تاقه بوونه‌وه‌رێك
بوو كه به‌رانبه‌ر
كوڕه‌كه
دڵسۆز بوو و
خۆشی ده‌ویست.
سه‌گه‌كه ته‌نها
دڵخۆشی و
مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری
كوڕه‌كه بوو
له‌و ماڵه‌دا
هه‌ر بۆیه
ناوی سه‌گه‌كه‌ی
نابووه (به‌خته‌وه‌ری).
سه‌گه‌كه‌ی
خۆش ده‌ویست
و هه‌ر وه‌ك
مرۆڤێ قسه‌ی
له‌گه‌ڵدا
ده‌كرد و، هه‌رچیی
هه‌بوایه له‌گه‌ڵیا
به‌شی ده‌كرد
و قه‌ت شتێكی
نه‌ده‌خسته
ده‌میه‌وه
پێش له‌وه‌ی
پاروویه‌كی
نه‌دابێته
سه‌گه‌كه.
كوڕه‌كه ئه‌م
ڕۆژه‌ش هه‌ڕ
وه‌كوو
ڕۆژانی تری
كرد، پێش ئه‌وه‌ی
ده‌ست بكات
به خواردنی
كولێره‌كه،
پاروویه‌كی
دایه سه‌گه‌كه،
سه‌گه‌كه
كوت‌وپڕ تۆپی.
كوڕه‌كه
هێنده دڵخه‌مین
بوو كه
سوێندی
خوارد قه‌ت
نه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ لای دایكی.
چاو به
فرمێسك سه‌گه
به‌سته‌زمانه‌كه‌ی
به‌جێ هێشت،
ملی ڕێی گرته
به‌ر و
جاروبار
ئاوڕێكی
دوای ده‌دایه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌یری سه‌گه‌كه‌ی
بكا. له‌پڕ
وای به خه‌یاڵدا
هات كه شتێك
له‌لای سه‌گه
كوژراوه‌كه
ده‌جووڵایه‌وه.
گه‌ڕایه‌وه
بزانێ ئه‌وه
چی بوو. چوار
قه‌له‌ڕه‌شی
مرداربووه‌وه‌ی
بینی كه له
گۆشته
ژاراوییه‌كه‌ی
(به‌خت)یان
خواردبوو.
دوو دانه‌یانی
هه‌ڵگرت و
خستیانیه
نێو تووره‌كه‌كه‌ی
و ڕووی كرده
ئه‌و دنیا
ناده‌سته‌مۆیه.
به‌و جۆره گه‌یشته
دارستانێك و
شه‌ش جه‌رده‌ی
تووش هات.
برسییان بوو
و دوو قه‌له‌ڕه‌شه‌كانیان
له كوڕه‌كه
سه‌ند، برژاندیان
و خواردیان
بێ‌ئه‌وه‌ی
پاروویه‌ك
به‌شی كوڕه‌كه
بده‌ن و به‌و
جۆره هه‌ڕ شه‌ش
جه‌رده‌كه
مردن.
ئه‌مجاره‌كه
لاوه‌كه مه‌لێكی
بینی كه له‌سه‌ر
دارێ
نیشتبووه‌وه.
تفه‌نگی یه‌كێ
له جه‌رده‌كانی
هه‌ڵگرت
گولله‌یه‌كی
ته‌قاند. به‌ڵام
له جیاتیی مه‌له‌كه
دای له
هێلانه‌كه‌ی
كه له‌و
نێزیكانه
بوو و هێلانه‌كه
كه‌وته
خواره‌وه،
دوو هێلكه‌ی
بچووكی تیا
بوو. هه‌ر
دوكیانی هه‌ڵگرت
و گه‌شته‌كه‌ی
خۆی ده‌ست
پێكرده‌وه.
ته‌واوی ڕۆژ
ڕۆیی و
ئێواره‌كه‌ی
له قه‌راخ
گۆلاوێك
پشووی دا. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه
برسیی بوو هه‌ر
دوو هێلكه‌كانی
نایه ناو
جامێك كه پێی
بوو و له
گۆلاوه‌كه
ئاوی تێكرد و
كتێبێكی
بچووك كه له
گیرفانیا بوو
ده‌ری هێنا و
به شخارته‌یه‌ك
ئاگاری پێوه
نا. كاتێ
هێلكه‌كانی
كوڵاند
خواردیانی و
له‌سه‌ر
پرده‌كه
ڕاكشا بۆ خه‌وتن.
ڕۆژی دواتر
گه‌یشته
شارێك و به
دیواری شاره‌كه‌وه
تابلۆ هه‌ڵواسرابوو
كه له‌سه‌ری
نووسرابوو:
هه‌ر كه‌س
بتوانێ مه‌ته‌ڵێ
بۆ كیژی
پاتشا بڵێ كه
هێنده گران
بێ و نه‌توانێ
هه‌ڵیبێنی،
بۆی هه‌یه زه‌ماوه‌ندی
له‌گه‌ڵدا
بكا و ببێ به
شازاده، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر
بتوانێ هه‌ڵیبێنێ
سه‌ری له
كیس ده‌چێ.
لاوه بیری
كرده‌وه:
ـ هه‌وڵێ ده‌ده‌م،
ئه‌گه‌ر
ژینم له كیس
چێ، خۆ شتێكم
له كیس چووه
كه ئیتر هیچ
شادی‌م پێ
نابه‌خشێ.
چوو بۆ لای
كچی پاتشاكه
و له‌وه‌ی به‌سه‌ری
هاتبوو مه‌ته‌ڵێكی
پێكنا. چووه
خزمه‌ت كچه
شا و وتی:
دایه ویستی
بمكوژێ وه‌لی
سه‌ر نه‌كه‌وت،
به‌ڵام به‌خته‌وه‌رییه‌كه‌م
مرد و، بۆیه
من توانیم
بژیم. له‌گه‌ڵ
به‌خته‌وه‌رییه‌كه‌دا
چوار مردن. له‌ڕێی
چواره‌كه‌دا
شه‌ش مردن. ته‌قه‌م
له شتێ كرد كه
بینیم به‌ڵام
شتێ پێوه بوو
كه نه‌مبینی.
گۆشتم خوارد
كه
خوڵقێنرابوو
به‌ڵام پێ نه‌گه‌ییبوو.
به وشه‌ی له‌چاپداراو
كوڵاندم و خه‌وتم
به‌ڵام نه له‌نێو
ئاسمان و له‌سه‌ر
زه‌وی.
شازاده
ئێسته ئه‌مه
هه‌ڵبێنه!
شازاده‌كه
زۆر بیری
كرده‌وه.
لێكی ده‌دایه‌وه،
به‌ڵام نه‌یتوانی
مه‌ته‌ڵه‌كه
هه‌ڵبێنێ.
ئاخری داوای
كرد كه خۆی مه‌ته‌ڵه‌كه‌ی
بۆ بگێڕێته‌وه
و، كاتێ هه‌موو
شتێكی بیست
كه ئه‌و
كڵۆڵه تووشی
هاتبوو،
كوڕه‌كه‌ی
له ئامێز گرت
و وتی:
ـ لاوه خۆشه‌ویسته‌كه،
تۆ هێنده به‌خته‌وه‌رییه‌كه‌ت
به‌گه‌رمی
خۆش ویست و،
ئه‌و گیانله‌به‌ره
به‌سته‌زمانه
مرد بۆ ئه‌وه‌ی
به‌خته‌وه‌ریت
بۆ بێنێ.
ئێسته له
ئامێزت ده‌گرم
و ده‌بێ
ببیته مێردی
من.
به‌وجۆره زه‌ماوه‌ندیان
گێڕا و ساڵه‌های
ساڵ به‌خته‌وه‌ر
پێكه‌وه ژییان.
ته‌واو!
|